دەقی پەیامی سەرەخۆشیەکە بەم چەشنەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم
«وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ. الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»(البقره، ١٥٥-١٥٦)

کۆچی دوایی لەناکاوی خوالێخۆشبوو دڵشاد ئەبووبەکرزادە، لە ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بوو بەهۆی خەم پەژارەمان. گەورەترین سامانی هەر نەتەوەیەک، گەنجانێکی دڵپاک و هێژان و بێ‌گومان، کۆچکردووش لە گەنجانێک بوو که لە ڕەوشتی بەرز و تێکۆشان لەڕێی فێرکردنی قوڕئان و چەمکەکانی ئایینی بەناوبانگ بوو.
متمانه بە قەزاوقەدەری کاربەجێیانەی خوای گەورە و بڕوا بە دادپەروەری گشتگیرانەی مردن که هەموو مرۆڤێک لەخۆ دەگرێ، بەرگەگرتنی ئەو موسیبەتانەمان لا ئاسانتر دەکات.
من بە نوێنەری لە خوشک و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای هاودڵی و هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو، لە دەرگانەی میری مەزن داوای لێبووردن و ڕەحمەت و فیردەوسی بەرین بۆ کۆچکردوو دەکەم و بۆ بنەماڵە و کەسوکاریشی سەبر و خۆراگری و پاداشی خێر داوا دەکەم.

عەبدوڕڕەحمان پیرانی
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی ک.ھ